شەوکەت چیرۆک


شەوکەت جوامێرێکی گەڕەکی خویان بوو. لە بەرامبەر نا دادپەروەری و ستەم و جیاوازی چینایەتی ھیچ ئارامێکی نەبوو، کەسێکی سادە و ...... بوو و بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکرد، بەڵام لەھەمان کاتیشدا کەسایەتییەکی توڕەی ھەبوو. دڵێکی نەرم وەکو پەمۆی ھەیە، زۆر ھەستیارە و خەڵکی زوو درک دەکات، خاتری خەلکی لایە دەستی ھاوکاری بۆ ئەوانە درێژ دەکات کە پێویستیان پێیە، بە کورتی ئەو جوامێری گەڕەکە لە ناوچەکەیانا. شەوکەت ھەرگیز قسەی کاک جەودەت ناشکێنی ڕۆژێکیان کاک جەودەت تکایەک لە شەوکەت دەکات بەڵام چ تکایەک ؟! دەست پێکی چیروکەکەمان بەھۆی ئەم تکایەوە دروست دەبێ و دەبێتە قورسترین تاقی کردنەوەی ژیانی شەوکەت. 
 ئەسینی کچی کاک جەودەت لە پاریس دەگەڕێتەوە، دەیداتە دەستی شەوکەت چونکە باوەڕی بە مەردایەتی و جوامێری شەوکەت ھەیە. پێی وت ببە بە خاوەنی کچەکەم و چاو و گوێیەکانی بە. وە دەینێرێتە گەڕەکەکەیان وە ئەمە ئەمانەتییەکە شەوکەت خستییە سەر سەری و سەر چاوی، خۆ ئەگەر دونیاش کوتا بکات قسەی کاک جەودەت ناشکێنی، وەرە ببینە ئەمە چ ئەمانەتییکە کچێکی زور جوان بوو، ناوی ئەسینە و بوو بە بەڵایەکی شیرین بو ژیانی شەوکەت. لەنێوان دوو کارەکتەری سەر بە کێشەدا پەیوەندییەک دروست دەبێ کە مێشک تێک دەدا وە گەڕەکێکی پێ سەراو ژێر دەکەن. لەم ماوەیەدا چیرۆکێکی خوشەویستی سەخت و سەیر لە نێوان شەوکەت و ئەسین دەست پێ دەکات، کە سەرجەم کێشمە کێشمەکان لە ھەناوی ئەو خوشەویستییەدایە.

All materials in this website belongs to Kurdmax Show TV Channel. You cannot use without permission.

Copyright © 2019 Kurdmax Media. All Rights Reserved.